هێدفۆنی وایەرلەیسی وەرزشی
یەكێك لەو هێدفۆنانە كە لە پیشانگای CESدا نیشاندرا، هیدفۆنی بێ وایەری HA-ET90BTە كە بۆ ئەوانەی وەرزش دەكەن و لە گۆڕەپانەكانی وەرزشیدان بەرهەم هاتووە. هێدفۆنی ناوبراو بە تەڕبوون تێكناچێت. بەهۆی گیرەیەكی پلاستیكی كە لەسەرەوەی هەر هیدفۆنێك دایە، بە راكردن و جوڵانی زۆریش لە شوێنی خۆی نابزوێت..
