ركابەری بۆ بەرهەمهێنانی كاتژمێری هۆشمەند
«كیت سپید نیویۆرك» كۆمپانیای ناسراوی جیهانییە لەبەرهەمهێنانی جلوبەرگدا، كۆمپانیای ناوبراو هەتا ئێستا بیری لە بەرهەمهێنانی ئامیری دیجیتالی نەكردۆتەوە، بەڵام ئەویش ئێستاكە هاتۆتە مەیدانەوە و یەكەم كاتژمێری هۆشمەندی بەرهەم هێناوە.. لە پیشانگای ساڵانەی ces2018دا كاتژمێرێكیان بەناوی “Kate Spade New York Scallop Touchscreen“ بەرهەم هێناوە. كاتژمێرەكە زیاتر بۆ گونجان لەگەڵ ستایلی جلوبەرگە و كۆمپانیای بەر لە توانایی و كارایی گرنگی بە ستایل و دیزاینەكەی داوە.. شاشەكەی 1.2 ئینجە، لەجۆری OLEDیە. هەستەوەری تایبەت بە رووناكی لەگەڵدایە واتە رەنگەكەی دەگۆڕدرێت.. سیستەمەكەی ئەندرۆید ڤێر2یە.. پرۆگرامێكی لەگەڵدایە بەهۆیەوە دەكرێت رەنگی كاتژمێرەكە لەگەڵ رەنگی جلوبەرگەكەت بگونجێنی..
