سەرنجێك لەسەر ستاندی موبایلی رێزەر فۆن

سەرنجێك لەسەر ستاندی موبایلی رێزەر فۆن
موبایلی رێزەرفۆن (razer phone) لە گرنگترین ئەو موبایلانە بوو كە ساڵی رابردوو لەلایەن كۆمپانیای رێزەرەوە خرایە بازاڕەوە، موبایلێك كە تایبەت بە گەیم، هەربۆیە شاشە و پارچەكانی موبایلەكە زۆر پێشكەوتوو بوون..
لەم پێشانگای ساڵانەی CES2018دا پایەیەكی تایبەت بەناوی project linda كە زیاتر وەك لاپتۆپێك دەچێت، بینەر لە یەكەم نیگادا وا هەست پێدەكات لەگەڵ لاپتۆپێك بەرەو روو دەبێت خرایە روو.
لاپتۆپەكە تایبەت بە گەیمە و لە شوێنی پادی لاپتۆپەكە موبایل دادەنرێت و ئەوكات ئەوەی لەسەر شاشەی موبایلەكەیە لەسەر شاشە 13 ئینجیەكەی لاپتۆپەكە كە كوالیتیەكەی QHDیە دەبیندرێت.. دواتر لە زۆربەی ئەو دوگمانەی لە لاپتۆپەكەدان بۆ گەیم سوود وەربگرێ و هەر لە باتری لاپتۆپەكەش بۆ شەحنكردنەوەی موبایلەكەكە كەڵك وەربگرێ. لەوەش گرنگتر لەو 200 گیگابایتەی كە لە لاپتۆپەكەدایە بۆ خەزنكردنی فایل و گەیمەكان سوود ببینێ.
Top