رۆبۆتەكانی LG لە پیشانگای ساڵانەدا

رۆبۆتەكانی LG  لە پیشانگای ساڵانەدا
كۆمپانیای LG لە پێشانگای ساڵانەی CES2018 دا بەرهەمێكی زۆری كۆمپانیاكەی خستەڕوو، لەوانە سێ رۆبۆتی خزمەتگوزار كە دەكرێت لە زۆر شوێندا سوودیان لێوەربگیرێت..
ئەركی خزمەتگوزاری سێ رۆبۆتەكە لە هوتێلەكان، فڕۆكەخانەكان و سۆپەرماركێتەكاندا دەبێت.
رۆبۆتی خزمەتگوزار serving robot: ئەركی رۆبۆتەكە هێنان و بردنی خواردنە بۆ میوانان لە هوتێل و ساڵۆنە گشتییەكاندا.. ئەم رۆبۆتە بە خێراترین و باشترین شێوە ئەركەكانی خۆی ئەنجام دەدات، لەكاتی دیاریكراودا خواردن و خواردنەوەكان دەگەیەنێ، بەو سینیە چەكمەجەیەی هەیەتی بێ ئەوەی كە خواردنەكان سارد یان گەرم بكات و بیانڕێژێ دەیانگەنێتە میوانەكان، كاتێك خواردنەكەی گەیاندە میوانەكان، پەیامێك بۆ مەتبەخ دەنێرێت و دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی...
رۆبۆتی بارهەڵگر (porter robot): ئەم رۆبۆتە زیاتر لە تێرمینال و فڕۆكەخانەكاندا كاری پێدەكرێت، كەلوپەل و جانتای گەشتیاران هەڵدەگرێت و دەیانگەنێتە شوێنی خۆی، هەروەها نرخی تێچووی هەڵگرتنەكەدیاری دەكات و وەریدەگرێت، گەشتیار بەهۆی ئەو رۆبۆتەوە دەتوانێت لە ماوەیەكی كەمدا جانتاكانی بگەیەنێتە ئۆتۆمبیلەكەی خۆی..
رۆبۆتی سەلەی كڕین (Shopping Cart Robot): ئەم رۆبۆتە لە سۆپەرماركێتەكاندا سوودی لێدەبیندرێ، بەكارهێنەر لەبری ئەو سەلەی بۆ هەڵگرتنی كەلوپەلەكانی كە دەیكڕێ بیبات، ئەو رۆبۆتە دەبات، رۆبۆتەكە سەرەڕای هەڵگرتنی كەلوپەلەكان، نرخی و رێژەی كەلوپەلەكان دیاری دەكات و ئیدی كاتی چوون بۆ لای كاشێر (وەرگری پارە) پێویست ناكات یەكە یەكە كەلوپەلەكان سكان بكات، لەسەر شاشەكەی خۆی نیشان دەدات كە چی تێدایە و بایی چەندە...
Top