تاكسی فڕۆك گۆڕانكاری لە جیهانی گواستنەوە

تاكسی فڕۆك گۆڕانكاری لە جیهانی گواستنەوە
چەند ساڵێكە بیرلەوە دەكرێتەوە، قەرەباڵغی ناو شەقام و رێگا و بانەكان كە بەهۆی ئۆتۆمبیلەكانەوە دروست دەبن بەتایبەتی لە شارە مەزنەكاندا نەهێڵن، وەك دەڵێن لە هەندێك شاری مەزنی جیهاندا، شار ئەوەندە قەرەباڵغە دەرزی هەڵاوێی ناكەوێتە سەر زەوی! بیرۆكەی تەكسی فڕۆك و بەگشتی ئۆتۆمبیلی فڕۆك هەیە، ئەوە یەك دوو ساڵە كەوتۆتە واری جێبەجێكردنەوە بەڵام گشتگیر نەبووە...
لەم دواییەدا تەكسییەكی فڕۆك بەناوی (mobi-one) خرایە روو و بڕیاریشە ئەم ساڵ بە كردەیی سودی لێوەربگیرێت. تەكسیەكە دەتوانێت چواركەس هەڵبگرێت و بە خێرایی 400 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بڕوات...
ئەگەر ئەم بیرۆكەیە سەر بگرێ، بێگومان قەرەباڵغییەكان كەم دەبنەوە، ژینگە پاكتر دەبێتەوە، خەرجی سووتەمەنیش كەمتر دەبێت.. تەكسیەكە لە چوار مەكینە پێكهاتووە كە لەسەر باڵەكانی داندراوە و 200 كیلۆ هەڵدەگرێت، ئەگەر بۆ هەڵگرتنی نەفەراتیش نەبێت، بێگومان بۆ ئەركی پزیشكی، گەیاندنی خزمەتگوزاری بەپەلە سوودێكی زۆری دەبێت.
Top