سەرنج راكێشترین كاتژمێر

سەرنج راكێشترین كاتژمێر
مرۆڤ هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە زانینی كاتی بۆ گرنگ بووە، وەك باس دەكرێت كاتژمێر یەكەم داهێنانی مرۆڤە.. كاتژمێری (رەمڵی، هەتاوی.. ئاوی...تاد) هەتا دەگاتە كاتژمیری كلاسیك و دیجیتالی و هۆشمەند.. وەك ئەو وێنەیەی دەبینن ئەوەش یەكێكە لە كاتژمێرەكان، بەڵام شێوازی كات نیشاندان لەم كاتژمێرەدا جیایە..
كاتژمێری جۆری Edgytokei كاتژمێرێكی تایبەتە و شێوەی نیشاندانی كات لەگەڵ هەموو ئەو كاتژمێرانەی دیتووتانە جیاوازە.
كاتژمێرەكە لە دوو ئامێری شێوە بازوو پێكهاتووە، هیچ شاشەیەكی نیشاندانی كاتی نییە. دوو بازوویەكە لەسەر پایەیەكن كە ناتوانن بەشێوەیەكی ئازاد واتە 360 پلە بسوڕێنەوە.. چەقی خولەك ژمێر و دەمژمێر لەكاتژمێرەكانی دیكەدا وەستاوە، لێرەدا دەجوڵێت.. لەسەر بازوویەكان گلۆپی LED هەیە و كە دەگۆڕدرێت.
بەرهەمهێنی كاتژمێرەكە هەر ویستوویەتی جیاواز بێت، ئەگینا كاتژمێرەكان ئەوەندە زۆرن پێویستی بەو ئامێرە ئاڵۆزە نییە..
Top