كیبۆردێكی تایبەت بە موبایل

كیبۆردێكی تایبەت بە موبایل
لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا كۆمپانیای لینۆڤۆ كۆمەڵێك بەرهەمی خۆی نمایش كردن، یەكێك لەوانە كیبۆردێك بوو بەناوی Slider Keyboard كە تایبەت بوو بە موبایل.
كاتێك كیبۆردەكە دەخەیە سەر موبایل كە هەم وەك كیبۆردێكی فیزیكی دەچێت و هەم پایەیەكە بۆ راگرتنی موبایلەكە، لەگەڵ ئەوەشدا هەستێكی نوستالۆژی تێدایە موبایلەكانی ساڵی 2002دەخاتەوە بیر..
بە كیبۆردەكە ئەركی تایب كردن ئاسانتر دەبێت و بەكارهێنەر هەست بەوە دەكات كە بەشێوەی واقیعی تایب دەكات، جگە لەوە دوگمەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی فەرمانەكانی دیكە لە كیبۆردەكە بە ئاسانی لەبەردەستدان..
Top