ئامرازێك كەشێكی سروشتی بۆ فــیلم و یاریەكان دروست دەكات

ئامرازێك كەشێكی سروشتی بۆ فــیلم و یاریەكان دروست دەكات
سەیری دیمەنی فیلمێك دەكەی كە كەسێك بە بەرزایی چیای ئیڤیرستەوە هەڵدەگەڕێ، بەڵام نازانی كەشێ ئەوێ چۆنە و دەزانی بەفرە بەڵام هەستی پێناكەی، یان لە یارییەكدای تووشی شوێنێكی گەرم دەبی، بەڵام هەستی پێناكەی. ئامێری Vortx ئەم كەشە بۆ بینەر دەخولقێنێ وەك ئەوەی خۆی لە شوێنەكە بێت، بۆ نموونە چیای ئیڤیرست و شوێنی گەرمی یارییەكە..
كاتێك سەیری دیمەنی فیلمی ئیڤێرست دەكەی، باییەك سارد لەگەڵ دەنگی تایبەت بەو شوێنە لە ئامێرەكە دێتە دەر، وەك خۆت لەوێ بی ئاوایە. ئامێری Vortx یەكێك لەو ئامرازە سەرنج راكێشانە بوو كە لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا نمایش كرا.. خۆی ئامرازێكی چوارپاڵویە، كە لەسەر مێز دادەنرێت و بە سەرنجدان بە شاشەی كۆمپیوتەر یا لاپتۆپەكە كە چ شتێك نیشان دەدرێ هەوای گەرم و سارد لە روخساری بەكارهێنەرەكەی دەدا.. ئامرازەكە ئەوەندەش سادە نییە، تەنیا هەوایەكی سارد یان گەرم بەڕێ بكات، بەڵكو بەپێی شوێنەكە و دیمەنی فیلمەكە سارد و گەرمەكەی زیاد دەبێت، كەسێك لە فیلمەكەدا رادەكات، هەواكە ساردە، كاتێك دەوەستێت هەواكە فێنك دەبێتەوە..
ئامرازەكە هۆشمەندە خۆی دیمەنەكان دەناسێ و كەشەكان جیا دەكاتەوە.
Top