پارێزەری دەم و ددان بۆ وەرزشكاران

پارێزەری دەم و ددان بۆ وەرزشكاران
وەرزشكاران هەمیشە لە مەترسیدان، زۆر لە وەرزشكاران زۆركات لە مەرگ نزیك دەبنەوە.. دەم و ددان ئەو ئەندامانەی وەرزشكارانن كە هەم ناسكن و هەم لە ئەندامەكانی دیكە زیاتر تووشی پێكدادان دەبن.. لە پیشانگای ساڵانەی CES 2018دا، ئامێرێكی هۆشمەند بەناوی HIMS كە تایبەتە بە پارێزەری دەم و ددانی وەرزشكاران خرایەڕوو..
ئامێرەكە بەشێوەی راستەوخۆ زانیاری لەكاتی پێكداداندا بۆ پزیشكی تایبەت دەنێرێ، دكتۆری تایبەت هەر لەرێگای مۆبایلەكەی خۆیەوە دەزانێت وەرزشكارەكە چەندە لە مەترسی نزیك بۆتەوە و پێویستی بە چییە.. پێدەچێت لە مۆندیالی ئەمساڵدا سوودی لێوەربگیردرێت.
Top