لەمێژساڵە ئەوانەی تووشی نەخۆشی رەبۆ یان تەنگە نەفەسی بوونە و گرفت لە ئەندامی هەناسەدانیان هەیە، ئامرازێك بەكاردێنن كە بە سپیرومەتر ناسراوە، بەكارهێنەر لەكاتی پێویستدا بەكاری دەهێنێت، بە پێشكەوتنی جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەم، ئەو ئامێرەش گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە.. ئامێری GoBreath كە لە پیشانگای ساڵانەی CES 2018 نیشاندرا، هاوكاری نەخۆشەكان دەكات كە سەبارەت بە نەخۆشییەكەیان و شێوەی هەناسەدانیان زانیاری پێویست وەربگرن و تا لەكاتی پێویستدا بتوانن خێراتر چارەسەری بكەن.
ئامێری ناوبراو بەهۆی بلوتوسەوە بە مۆبایل پەیوەند دەدرێ، بەكارهێنەر لەسەر مۆبایلەكەیان دەتوانن هەست بە چۆنییەتی هەناسەدانیان بكەن، بۆ نموونە لەسەر شاشەكە وێنەی گەڵایەكی تێدایە دەبێ فووی لێبكەی، ئەگەر بەكارهێنەر توانی گەڵاكە بەرداتەوە ئەوە بەمانای ئەوە دێت هەناسەدانی باشە، ئەگینا كێشەی هەناسەدانی هەیە.