سۆفیا ناوی ئەو خاتوو رۆبۆتەیە كە ساڵی رابردوو، وەك یەكەم هاووڵاتی رۆبۆت لە جیهان وەرگیردرا.. ئەم ساڵ ئەم رۆبۆتە لە پیشانگای ساڵانەی CES 2018 خرایەڕوو، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو گۆڕانكاری جیدی تێدا روویدابوو. سۆفیا رۆبۆتێكی جوان و سەرنج راكێش لەشێوەی مرۆڤ دەچێت، هەردەم بزەی لەسەر لێوە، لەكاتی قسەكردندا بە وردی گوێت لێرادەگرێ، جارجارە روو لەملاو ئەولا دەكات، چاوەكانی لێدەدات و 60 هەستی جۆراوجۆر لە روخساری نیشان دەدا، ئەمساڵ لە پیشانگای ساڵانەی CES 2018 بە هەڵسوكەوتەكانی سەرنجی هەموو لایەكی راكێشا.. رۆبۆتی رەگەزی مێ دیارە سەرنج راكێشترە لە رەگەزی نێر...