بەبێ هێڵی ئینتەرنێت چات و گفتوگۆ بكە

بەبێ هێڵی ئینتەرنێت چات و گفتوگۆ بكە
رەنگە ئەو مانشێتەی سەرەوە سەرسامت بكات كە چۆن دەكرێ بەبێ ئەوەی هیچ هێڵێكی ئینتەرنێتت هەبێ لەگەڵ دۆستان و هاوڕێیانت چات و گفتوگۆ بكەی! بەڵێ دەكرێت بەهۆی پرۆگرامی فایرچات (Fire Chat) ەوە بە ئاسانی دەكرێت چات بكەی.. ئەم پرۆگرامە لە ساڵی 2014 بۆ سیستەمی ios بەرهەم هات، دواتر بۆ سیستەمی ئەندرویدیش بەكارهات.. پرۆگرامەكە لەلایەن كۆمپانیای Open Garden بەرهەم هاتووە. پرۆگرامەكە لە رێگای بلوتوس یا وای فایەوە كار دەكات.. ئێستا پرسیارێك دێتە گۆڕێ كە باشە مەودای وای-فای و بلوتوس زۆر كەمە.. كەوایە چۆن دەكرێت لەگەڵ كەسێك كە مەوداكەی دوورترە پەیوەندی دابمەزرێنی، ئەگەر كەسێك 70 مەتر لە تۆ دووتر بوو، بەڵام یەكێكی دیكە ئەو پرۆگرامەی هەبوو لە نێوان ئێوەدا ئەوە پەیوەندییەكە لەلایەن ئەوەوە دروست دەبێت، هەتا ژمارەی كەسەكان لە تۆڕەكەدا زیاتر بێت ئەوە پەیوەندییەكە بەهێزتر دەبێت، بەجۆرێك هەموو شارێك دەگرێتەوە.. رەنگە بپرسن ئەی بۆ مەودای دوورتر بەبێ ئینتەرنێت چۆن دەبێت؟ پەیوەندییەكە لەسەرەتادا لە رێگای ئینتەرنێت دەبێت، بەڵام كەسانی دیكە لە رێگای ئەو كەسەی هێڵەكەی هەیە لەگەڵ ئەوانەی دووترن و هێڵیان نییە دادەمەزرێت... بۆ نموونە.. هەڵگورد لە كوردستانە و فایرچت بەكاردێنێ، ئاسۆ لە ئەڵمانیایە ئەویش هەر ئەو پرۆگرامە بەكار دێنێ، ئەو دوانە لە رێگای ئینتەرنێتەوە پەیوەندی دادەمەزرێنن، بەڵام كەسێكی دیكە كە نزیك لە ئاسۆ یان هەڵگورد بێ هاوڕێی هەردووكیان بێ، لە رێگای یەكێك لەوانە پەیوەندییەكە دادەمەزرێنێت و ئەوانی دیكەش هەر لەم رێگایەوە پەیوەندی دادەمەزرێنن... بۆ روونكردنەوەی زیاتر سەیری فیلمی یوتیوب لەسەر بەكارهێنانی Fire Chat بكەن..
Top