كۆداپتەر واتە ئەو فڕۆكە بچووكانەی كە تایبەتن بە ئەركی فیلم هەڵگرتنەوە، جۆر و قەبارە و كاراییان زۆرە، هەتا ئێستا كۆداپتەرەكان ئەوانەی بەرهەم هاتوون كامێرایەك یان چەند كامێرایەكیان بۆ داندراوە، بەڵام كامێرای «Pitta» یەكەم كامێرایە كە ببێتە كۆداپتەر، واتە لە حاڵەتی ئاساییدا دەكرێت وەك كامێرایەكی وەرزشی ئەكشن سوودی لێوەربگیرێت، بەڵام دەشكرێت وەك كۆداپتەرێكیش بۆ شوێنی پێویست سوودی لێوەربگری.. لەكاتی ئاساییدا وەك تۆپێك دەچێت كە دەكرێت لە شوێن دابندرێ یان لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبیل یان پێشەوەی پایسكیل دابندرێ..
كوالیتی فیلم هەڵگرتنەوە بەكامێرای ناوبراو K4ە و دەتوانێت وێنە بە كوالیتی 13 میگاپیكسیلیش وێنە بگرێت.
گەر نیازت هەبێت لە (پیتا) وەك كۆداپتەر سوود وەربگری، ئەوەندەبەسە كە باڵەكانی كە كەوتوونەتە ناو تۆپەكە دەربینی و هەروەها سیستەمی GPS هەر لەوێدایە و بە ئاسانی بە هۆی مۆبایلەوە كۆنترۆڵی بكەی. ماوەی فڕینی (پیتا) 15 خولەكە. سیستەمی وای فای هەیە و دەكرێت وەك كامێرایەكی چاودێریش سوودی لێوەربگری..