مینی كۆمپیوتەرێك كارایی كۆمپیوتەریكی مەزن

مینی كۆمپیوتەرێك كارایی كۆمپیوتەریكی مەزن
لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا هەوڵدەدرێ گۆڕانكاری لە كارایی و بارستایی ئامێرە تەكنەلۆژییەكاندا بكرێ، ئیدی باوی ئەوە نەماوە و كام ئامراز قورستر یان زەبەلاحتر بێت ئەوەیان باشترە.. ئێستا ئامێری بچووك بە كارایی زۆر بەرهەم دێت كە هەمان كارایی ئامێرە زەبەلاحەكانیان هەبێت، بۆ نموونە مینی كۆمپیوتەرەكان كە شوێنی دیسكتۆپە گەورەكانیان گرتۆتەوە..
مینی كۆمپیوتەری VivoMini VC66 كە بەرهەمی كۆمپانیای ASUSە قەوارەكەی بچووكە. بەڵام خێرایی و كارایی بەهێزە. پرۆسیستەرەكەی لە جۆری intel core i5-7400ە. هاردەكەی 1 ترابایتە. رامەكەی 4 گیگابایتە. درایڤیكی چەندكارەی ODD-DVD لەسەر داندراوە كە كۆمپیوتەرە بچووەكان ئەوەیان نییە. نیشاندانی k4ە. كۆمپیوتەری ناوبراو دەكرێت وەك كۆمپیوتەرێكی دیسكتۆپی بەهێز بەكار بێت و گشت كارەكانی ئەو ئەنجا بدات بەبێ ئەوەی شوێنێكی زۆر بگرێت و وزەیەكی زۆری پێویست بێت..
Top