بچووكترین موبایلی جیهان

بچووكترین موبایلی جیهان
مەودایەك لەنێوان خەیاڵ و راستیدا نەماوە، ئەگەر رۆژێك گوتیان ئەنگوستیلەی پەنجەت كامێرایە و وێنە دەگرێ، یان قەڵەمەكەت موبایلە و پەیوەندی پێ وەڵام دەدرێتەوە سەرت سوڕنەمێنێ، چونكە ئەمڕۆش نەبێ سبەی ئەمە روو دەدا، هەروەك لەم رۆژانەدا بچووكترین موبایل بەناوی tiny t1 بەرهەم هاتووە. موبایلێكی ئەوەندە بچووك بەقەد یەكێك لە پەنجەكانی دەست... بچووكتریش چونكە درێژایی كەمترە لە 5 سم و پانیشی (2سم)ە، بارستایی (1سم)ە. كێشی ئەم مۆبایلە 13 گرامە.
موبایلی ناوبراو دەتوانێت 300 ژمارە موبایل لەخۆیدا تۆمار بكات. پەیوەندی پێ وەڵام دەدرێتەوە و كورتەپەیامی پێ بەرێ دەكرێت.
Top