كامێرایەكی بچووك بۆ كاتە هەستیارەكان

كامێرایەكی بچووك بۆ كاتە هەستیارەكان
كامێرا بچووكەكان، ئەوانەی كەم شوێن دەگرن و بۆ كاتی هەستیار سوودیان لێوەردەگیردرێ گەلێك بەرهەم هاتوون، كامێرای (caply)یش یەكێكە لەوانە. كامێرای ناوبراو ئەگەرچی زۆر بچووكە، بەڵام دەكرێت هەتا 5 كاتژمێر فیلم هەڵبگرێتەوە، جگە لەوەش هەستیارە بە دەنگ و دەكرێت لە رێگای دەنگەوە فەرمانی پێبكەی. میمۆری (كەپلی) 128 گیگابایتە، ئەمەش بۆ كامێرایەكی وا بچووك زۆر گونجاوە. مەودای دیدی كامێرای ناوبراو 140 پلەیە.
(كەپلی) گیرەیەكی تایبەتی پێوەیە دەكرێت بە جلوبەرگ، بە جانتا، هەڵبواسرێ.. ئەوانەی كە پایسكل لێدەخوڕن دەكرێت لە سوكانی پایسكلەكەی بخەن و لەكاتی رۆیشتندا فیلم لە جۆری رۆیشتنەكەیان هەڵبگرنەوە..
Top