داهێنانەكان بەشێكی زۆری لە رێگای پێداویستی گرنگی تاكەكانەوە بەو ئامرازە بووە، بۆ نموونە لەسەرەتادا موبایل كامێرای نەبوو، دواتر پیاوێك لە نەخۆشخانە كاتێك هاوسەرەكەی منداڵی دەبێت و بە مۆبایل بەردەوام وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە سەبارەت بە تەندروستی هاوسەرەكەی لێیدەپرسن و بیردەكاتەوە ئەگەر موبایلەكە كامێرای هەبا دەكرا هە بە موبایلەكە وێنەی گرتبا، ئەمە سەرەتای داهێنانی كامێرای موبایل بوو.. یان خانمێكی هیندی ئامێری (Dristee) بۆ منداڵەكەی بەرهەم دێنێ، ئەویش وەك زۆربەی ئەو مەچەكبەندانەی كە بۆ بزرنەبوونی منداڵ و ئاگاداربوونی شوێنی جوگرافی منداڵ داهێنراون..
ئامێری ناوبراو وەك كاتژمێرێكی هۆشمەند دەچێ، دوای ئەوەی كە دایك و باوك شوێنێك لە رێگای ئەپلكەیشنی نەخشە (ماپ)ەوە سنوورێك بۆ منداڵەكەیان دیاری دەكەن، هەركە منداڵەكە لەو سنوورە بچێتە دەر، پەیامێك بۆ دایك و باوكی منداڵە دێت، هەروەها شوێنی دروستی منداڵەكە لە ماپەكە دەكرێ سەیری بكەی. جگە لەوە تەندروستی منداڵەكەش رادەگەیەنێ، وەك لێدانی دڵ، گەرمی لەش و جوڵەی نایاسایی و گوماناوی...