پرۆگرامێك بۆ هێنانەوەی وێنە سڕاوەكان

پرۆگرامێك بۆ هێنانەوەی وێنە سڕاوەكان
پرۆگرامێكەكانی تایبەت بە هێنانەوەی فایل و وێنە سڕاوەكان گەلێكن، زۆربەی پرۆگرامەكانی گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەكان، گشت فایلەكان دەگەڕێنەوە، كەمتر پرۆگرام هەیە تایبەت بە مەبەستێكی دیاریكراو، وەك گەڕاندنەوەی فایەكانی word یا وێنە.. پرۆگرامی Photo Recover-Center یەكێكە لە بەهێزترین پرۆگرامەكانی گەڕاندنەوە كە تەنیا تایبەتە بە وێنەی سڕاوە. ئەم پرۆگرامە وێنە سڕاوەكان بە هەموو جۆرە فۆرماتێكەوە دەگەڕێنێتەوە. خودی پرۆگرامەكە بچووكە.. بەرلە گەڕاندنەوەی بە ئایكۆنێكی بچووك وێنە سڕاوەكان نیشان دەدات و بەكارهێنەر سەرپشك دەكات كام وێنەی بۆ بگەڕێنێتەوە، چونكە زۆربەی پرۆگرامەكانی گەڕاندنەوە گشت فایلێك دەگەڕێنەوە كە ئەمەش دەبێتەهۆی تێكەڵ پێكەڵی و سەرلێشواندنی بەكارهێنەر.. ئەمەی خوارەوەش بەشێكە لەتایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە:
- گونجان لەگەڵ گشت جۆرە میمۆرییەك..
- بەكارهێنانی ئاسان
- هاوئاهەنگی لەگەڵ گشت فۆرماتێكی وێنە
- هێنانەوەی فایلە ڤیدیۆیەكان
- گونجان لەگەڵ هەموو سیستەمێكی ویندۆز....
Top