كۆمپیوتەرێك بۆ پاراستنی چاو و ئەمنیەتی بەهێز
كۆمپانیای لینۆڤۆ كۆمپیوتەری جۆری IdeaCentre AIO 520 بەرهەم هێناوە، كۆمپیوتەرێكی دیسكتۆپی یەك پارچە، شاشەی كۆمپیوتەرەكە 22 ئینجە، لە بواری دیزاینەوە سەرنج راكێشە. سیستەمی anti glare واتە دژی تیشكدانەوەی تێدایە كە بەرگری لە تیشكە زیانبەخشەكان دەكات و چاوەكانت ماندوو ناكات.
شاشەكەی لەمسیە و لە یەك كاتدا دەتواندرێت هەر دە پەنجە بەكار بهێندرێت. سیستەمی فەرمانی Cortanaی تێدایە كە بەهۆیەوە دەكرێت بە دەنگی بەكارهێنەر وەڵامی فەرمانەكان بداتەوە، وەك كردنەوەی پرۆگرامە پێویستەكان، رێكخستنەوەی یادەوەرییەكان، تەنانەت ئەگەر پێنج مەتریش لە كۆمپیوتەرەكە دوور بی وەڵام دەداتەوە.
سیستەمی ناسینی روخسار واتە windows helloی تێدایە، بەهۆی كامێرای تیشكی سەرووی سوور، روخساری كەسەكان دەناسێتەوە. هەركاتێك بەكارهێنەر بۆ دوو چركەش لە كۆمپیوتەر دووربكەوێتەوە، ئۆتۆماتیكی دادەخرێ، ئەگەر گەڕایەوەش دەكرێتەوە. وێبكەمەكەی وەك پارچەیەك بە جیایە، واتە دەكرێت لە دیسكتۆپەكە بكرێتەوە و لەكاتی خۆی دابندرێتەوە.
