هێدستی واقیعی مەجازی سامسۆنگ

هێدستی واقیعی مەجازی سامسۆنگ
هەر ساڵێك كە تێدەپەڕێ جیهانی تەكنەلۆژیا گۆڕانكاری گەورە بە خۆوە دەبینێ، یەكێك لە بەرهەمە نایابەكانی ساڵی 2017ی تەكنەلۆژیا هێدستی واقیعی مەجازی سامسۆنگ بوو.. بۆ روونكردنەوەی زیاتر واقیعی- مەجازی تەكنەلۆژیایەكی نوێیە، بەكارهێنەر هەست پێدەكات لە جیهانی واقیعیدایە بەڵام لە راستیدا جیهانی مەجازییە..
هێدستی ئودیسە (Samsung HMD Odyssey) پێكهاتووە لە دوو شاشەی 3.5 ئینجی و بە قوڵایی 110 پلە.. نیشاندانی شاشەكان 1440×1600 پیكسلە و 60 فرێم لە چركەیەكدایە. چەندین هەستەوەری تایبەتی لەگەڵدایە، وەك هەستەوەری ئاراستە نوێن، ژیروسكۆپ، بەرزی و نزمی و دوو دووربینی تایبەتی لەسەرە بۆ ئەوەی كە لەكاتی سەیركردندا بە دیوار یان بەكەلوپەلی ماڵەوە نەكەوی. بڵندگۆكانی دەنگ دەكەنە سێ رەهەندی و بۆ ئەوەی بەكارهێنەر هەست بكات بەراستی لە جیهانی واقیعی دایە.
Top