مایكرۆسۆفت گۆڕانكاری لە لاپتۆپی سێرڤێس دەكات
یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگیەكان بوونی باترییەكی بەهێزە كە دەكرێت هەتا 17 كاتژمێر دانەبەزێت.
ئەم لاپتۆپە نوێیە دوو جۆری هەیە بچووك و گەورە، 13,5 ئینجی و 15 ئینجی.. ئاستی بریقە و روونیان زۆر لەسەرێیە. قەڵەمی تایبەتی سێرڤێسیان لەگەڵە. سیستەمی فێنك كەرەوەی بەهێزی هەیە. 15 ئینجییەكەی پرۆسیسەری جۆری core i7ی لەسەرە. ئەوەی دیكەیان core i5 یان لەسەرە. خاڵێكی دیكە كە دەبێ باس بكرێ گۆڕانكاری لە كارتی شاشەی داكراوە و بەهێزترین كارتی گرافیكی بۆ داناوە. شوێنی داكردنی داتا واتە هاردی لاپتۆپەكە لە 257 گیگابایتەوە هەتا 1 ترابایتە.
