لاپداك بەرهەمێكی نوێ لە تەكنەلۆژیادا

لاپداك بەرهەمێكی نوێ لە تەكنەلۆژیادا
لاپتۆپ، دیسكتۆپ، تەبلێت، مۆبایل... ئەوانە ئەو ئامیرە تەكنەلۆژیە نوێیانەن دیتوتانن و بەكارتان هێناون، دوو ساڵ لەمەوبەر، ئامێرێكی نوێش بەرهەم هات كە هەم تەبلێتە و هەم لاپتۆپ.. لە كۆتایی ساڵیشدا ئامێرێك بەرهەم هاتووە كە هەم مۆبایلەو هەم لاپتۆپ..
میرابوك (mirabook) ئامێرێكە چوارچێوە و ستایلەكەی وەك لاپتۆپێك دەچێت، بەڵام لاپتۆپێك كە هیچ سیستەمێكی لەسەر نییە، بەڵكو بە دانانی مۆبایلەكەی خۆت ئەگەر گەلەكسی S8 یان hwawi huawei mate 10 بێت لە شوێنێك كە بۆ ئەم مەبەستە داندراوە ئەوە ناوەرۆكی سەر مۆبایلەكەت لەسەر شاشەی لاپتۆپەكە نیشان دەدرێت.
(میبرابوك) پێكهاتووە لە هەیكەلەكەی لاپتۆپ، كیبۆرد، ماوس و پەد و شاشەیەكی 13.3 ئینجی. شوێنی دانانی USB-C دوو شوێنی USB 3... هەربۆیە جگە لە میرابوك پێیدەگوترێت (لاپ داك).. كاری (لاپ داك)ەكە ئەوەیە كە بتوانی فیلمەكانی سەر مۆبایلەكەت بە كوالیتیەكی بەرزتر ببینی، یان ئەو پرۆگرامانەی لەسەر مۆبایلەكەن و بەهۆی بچوكی شاشە و كیبۆردی موبایل ناتوانی بە باشی سوودیان لێوەربگری لەم (لاپ داك)ە بە باشی سوودیان لێببینی..
Top