تویتەر ڕایگەیاند هەژماری دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر داناخەین
هەروەها ڕایگەیاند هەژماری ئەو سەرکردانە و بەرپرسانەی جیهان جێگاو پایەی تایبەتیان هەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.
ئەوەش دوای ئەوە هات چەندین بەکارهێنەری تویتەر داوایان لە کۆمپانیای ناوبراو کرد کە هەژماری تایبەت بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتەر دابخات بەهۆی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کردیە سەر هەر یەک لە ووڵاتەکانی پاکستان و فەڵەستین ئێران لە ڕێگای تویتەکانی لە تویتەر.
بەڵام کۆمپانیای تویتەر ڕۆژی هەینی (5 کانوونی دووەم) بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک هەژماری دۆناڵد ترەمپ داناخەین.
سەرچاوە techeye.org
