کۆمپانیای سیگەیت، هاردێکی SSD دروست دەکات کە بریتیە لە 60 تێرابایت

کۆمپانیای سیگەیت، هاردێکی SSD دروست دەکات کە بریتیە لە 60 تێرابایت
لە ئێستا دا نوێترین جۆری هاردی دەرەکی و ناوەکی بریتیە لە هاردی SSD.وە تەواوی کۆمپانیاکان لە کێبڕکێ دان بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی ئەم تەکنەلۆژیایە و قەبارەی گەورەتر دروست بکەن.
کۆمپانیای سیگەیت کە یەکێکە لە کۆمپانیا ناودارەکانی بواری دروستکردنی هارد، لە نوێترین هەواڵ دا رایگەیاندوە کە لە ئێستادا کار لەسە ئەوە دەکەن کە تا ماوەی کەمتر لە ساڵێکی تر، واتە ناوەڕاستەکانی ٢٠١٧، هاردێکی جیاواز بخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە کە تایبەتمەندی زۆر جیاوازی دەبێت بەوەی کە بریتی دەبێت لە 60 تێرابایت و لە جۆری SSD دەبێت و قەبارەیەکی بچووکی دەبێت.وە نرخەکەشی گونجاو دەبێت.

لەهەمان کاتدا لە رووی خێرایی و کارکردنەوە زۆر پێشخراوە و بەرگەی کاری زۆر دەگرێت و پارێزگاری تەواو دەکات.

سەرچاوە techeye.org
Top