كتێبخوێنە نوێیەكەی ئامازۆن

كتێبخوێنە نوێیەكەی ئامازۆن
كۆمپانیای amazon یەكێك لەو كۆمپانیایانە كە گرنگی زۆری بە بەرهەمهێنانی ئامێری كتێبخوێنی دیجیتالی داوە، (كتێبخوێن، ئەو ئامێرەیە دیزاین و ستایلی بەقەد تەبلێتێك دەبێت بەڵام تایبەتە بە كتێبخوێندنەوە).. لەم رۆژانە نوێترین كتێبخوێنی ئامازۆن بەناوی Amazon Kindle Oasis كەوتە بازاڕەوە.
ئامێری كێندل ئۆسیس تایبەتمەندییە جیاوازییەكانی وای كردووە لە هاوشێوەكانی خۆی لە پێشتر بێت، بۆ نموونە لە ئەلۆمینیۆم دروستكراوە، سەرەڕای ئەوەی كە كێشی زۆر كەمە ستایلەكەشی زۆر سەرنج راكێشە، كێشی ئامێرەكە تەنیا 192 گرامە.
لە خوارەوەی ئامێرەكە بەرجەستەییەك هەیە كە بۆ ئەوەیە كە بە ئاسانی بەكارهێنەر بە دەستێك بەكاری بێنێ. كەڤەرەكانی گەلێكن زیاتر لە 45 كەڤەر، بەڵام كەڤەرە موگنتایسیەكە زۆر سەرنج راكێشە. بارستاییەكەی زۆر كەمە و تەنكە، تەنیا 3.4 ملمە.. شاشەكەی 7 ئینجە.. گەورەبوونی شاشەی بۆ ئەوانەی كە چاوەكانیان كزن تایبەتمەندی خۆی هەیە.
كیندەل ئۆسیس لەناو ئاودا كێشەی بۆ نایەتە پێش و دەكرێ كاتژمێرێك لەناو ئاودا بێت و هیچی لێنەیەت..
Top