كەڤەرێك بۆ وێنەگرتن

كەڤەرێك بۆ وێنەگرتن
هەرچەندە مۆبایلە پێشكەوتوەكان شوێنی كامێرا دیجیتالییەكانیان گرتۆتەوە، مۆبایلی ئایفۆن 10 كە بەم دواییە بەرهەم هاتووە لەگەڵ ئەوەیدا كامێرایەكی بەهێزی هەیە، بەڵام گەر بتەوێ وەك كامێرای پیشەیی بەكاری بێنی رەنگە نەتوانێ وەڵامدەر بێ، هەربۆیە كەڤەرێكی تایبەتی واتە momentی بۆ بەرهەم هاتووە كە سەرەڕای ئەوەی دەبێتە بەرگێكی بەهێز بۆ ئایفۆنەكە و دەیپارێزێ لەكەوتنە خوار و زەربە پێكەوتن، چوار لێنزیشی هەیە كە كامێرای مۆبایلەكە دەگەیەننە ریزی كامێرا پێشكەوتووەكان.
كەڤەری ناوبراو وا دەكات بەكارهێنەر ئیدی سوود لەكامێرای دیجیتالی تایبەت وەرنەگرێ و تەنیا هی مۆبایلەكەی خۆی بەكار بێنێ، چونكە هەم سەرنج راكێشە، هەم ئەوەی بۆ كاری وێنەگرتن بگونجێت لەو كەڤەرەدا هەیە.
Top