لە كۆمپیوتەردا تەنیا پرۆگرامەكانی ئەنتی ڤایرۆس نین كە دەستنیشانی ڤایرۆسەكان دەكەن، بەڵكو زۆر پرۆگرامی دیكەش هەن كاریان تایبەتە بە ناسینی پرۆگرامە سیخوڕییەكان، پرۆگرامە تێكدەر و ڤایرۆسەكان... ئەو پرۆگرامانە پرۆگرامی ئەمنیەت و چاودێریان پێدەگوترێت یەكێك لەم پرۆگرامانە پرۆگرامی Sophos Virus Removal Toolە. ئەم پرۆگرامە، ڤایرۆسەكان، كرمەكان و ترۆجانەكان دەناسێت و لەناویان دەبات. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- ناسین و سڕینەوەی گشت فایلێكی تێكدەر.
- چۆنییەتی بەكارهێنانی ئاسان
- بەردەوام خۆی نوێ دەكاتەوە
- كاركردن بەبێ ئەوەی خێرایی كۆمپیوتەر كەم بكاتەوە.
- سكانكردن و سڕینەوەی زەینی رام
- گونجان لەگەڵ ئەنتی ڤایرۆسەكان و..تاد.