رۆبۆتێك پێشبینی دەكات
رۆبۆتی Vestri لە هۆشی دەستكرد سوود وەردەگرێ و ئەو كردارانەی ئەمڕۆ فێری دەبێت لە داهاتوودا بۆ مەبەستی دیكە بەكاری دێنێت. تەكنەلۆژیای بەكارهاتوو لە رۆبۆتەكەدا پێی دەگوترێت (پێشبینی دیتراو) كە بەهۆیەوە رۆبۆتەكە دەتوانێت كردارەكانی دواتر پێشبینی بكا و پاشان بەپێی ئەم كردارە باشترین دژكردەوە لەخۆی نیشان بدات.
زانایانی بواری تەكنەلۆژیا پێیانوایە لە داهاتوودا دەكرێ ئەم رۆبۆتە لە ئۆتۆمبیلە بێ شۆفێرەكان دابندرێ بۆ ئەوەی كە رێگاوبانەكان بناسێتەوە..
