كیبۆردی كرێفت جیاوازتر لە كیبۆردی دیكە

كیبۆردی كرێفت جیاوازتر لە كیبۆردی دیكە
لە ماوەیەدا لەلایەن كۆمپانیای لاجتیك كیبۆردی جۆری (craft) بەرهەم هات كە جیاوازی بەرچاوی هەیە لەگەڵ كیبۆردە بێ وایەرەكانی دیكە دیكە، وەك ئەوەی بۆ سوود وەرگرتن پێویستی بە باتری نییە و بەڵكو شەحن دەبێتەوە و لەگەڵ هەر شەحن بوونەوەیەكدا هەتا هەفتەیەك شەحنی دانابەزێت، لە پشت دوگمەكان گلۆپی LED سەوز هەیە، ئەگەر شەحنی دابەزێت رەنگی گلۆپەكان سوور دەبن.
گرنگترین و جیاوازترین بەشی كیبۆردەكە بەشێكە بەناوی (crown) واتە (تاج)، كە بریتییە لە دوگمەیەك هاوشێوەی دوگمەی دەنگدان لە ئامێرە كلاسیكیەكانی وەك رادیۆ و تەلەڤزیۆن.. (crown) بۆ هەر پرۆگرامێك تایبەتی خۆی هەیە.
بۆ سوود وەرگرتن لە (تاج) بە سێ جۆر دەتوانی سوودی لێوەربگیردرێ، سوڕاندن، داگرتن، داگرتن و سوڕاندن پێكەوە، كەمكردنەوەی دەنگ، گۆڕینی پارچە موسیقی بەشێكن لە كارەكانی (تاج) بەڵام بەهۆی پرۆگرامی (لاجتیك ئاپشنیز)ەوە تواناكانی دەردەكەون.. دوای ئەوەی ئەو پرۆگرامەت لەسەر كۆمپیوتەر دانا، ئۆتۆماتیكی ئەو پرۆگرامانە دەدۆزێتەوە كە لەگەڵ كیبۆردەكە دەگونجێن، وەك: فۆتۆشۆپ، پریمەر، ۆرد، پاوەرپوینت، ئەكسل،.. بۆ نموونە لە پرۆگرامی ۆرد دا بەهۆی دوگمەی (تاج) دەتوانی بەشێك لە دەق هەڵبژێری، سایزی فۆنتەكەی بگۆڕی، یان وێنەیەك هەڵبژێری و سایزەكەی بگۆڕی، لە فۆتۆشۆپیشدا دەیان ئەرك ئەنجام دەدات.
Top