مینی كۆمپیوتەرێــكی پێشكەوتوو

مینی كۆمپیوتەرێــكی پێشكەوتوو
كۆمپانیای «شاتل» كە لە بواری بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەری ئامادەكراو و پارچەكانیدا كاردەكات، لەم ماوەیەدا چەند مینی كۆمپیوتەرێكی نوێی تایبەت بە گەیمی خستە بازاڕەوە، كۆمپیوتەری بچووكی Shuttle SZ270R9 كە نەوەی حەوتەمی ئەنتەلی لەسەرە و مەزەلبۆردی جۆری Z270ی بۆ داندراوە یەكێكە لەم مینی كۆمپیوتەرانە. شوێنی دانانی چوار رامی 16 گیگابایتی هەیە، واتە دەكرێت 64 گیگابایتی بۆ دابندرێ. هەرچەندە كۆمپیوتەرەكە تەواو ئامادەیە بەڵام دەكرێت بە ویستی خۆت پارچەكانی بگۆڕی. خاڵی جێگای سەرنجی مینی كۆمپیوتەرەكە بچووكی و ستایلە جیاوازەكەیەتی.. چەند رەنگێكی تایبەتی هەیە
Top