هەفتەیەك باترییەكەی دانابەزێت
مۆبایلی جۆری ulefone power3 یەكێك لەو مۆبایلانەیە كە باترییەكی بەهێزی هەیە و جگە لە باترییەكەی نوێترین سیتسەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، واتە ئەندرۆید 8 باترییەكەشی 6100 میلی ئامپێرە.. باترییەك كە هەمیشەییە و ناگۆڕدرێت..
باترییەكە وا دەكات هەتا یەك حەوتوو پێویستت بە شەحن نەبێت ئەوكاتانەی كەمتر بەكار دێت و ئەوكاتانەی زۆرتر سوودی لێدەبیندرێ واتە فیلمی پێ لێدەرێ و گەیمی پێدەكرێ هەتا چوار رۆژ دانابەزێت. جگە لە نوێترین سیستەم و باتری بەهێز شاشەیەكی بەهێزیشی هەیە و قەبارەكەی 5.5ە. رامی مۆبایلەكە 6 گیگابایتە و میمۆریەكەی 64 گیگابایتە. سیستەمی ئەمنیەتی پەنجەمۆری لە پشتەوەی مۆبایلەكە داندراوە.
