كامێرا ئەكشنەكەی كاسیۆ

كامێرا ئەكشنەكەی كاسیۆ
كامێرا ئەكشنەكان واتە (Action Cam) بەو كامێرایانە دەگوترێن كە بۆ وێنەی جوڵەدار بگونجێن بەبێ ئەوەی كێشەیەك لە كوالیتی وێنەدا دروست بێت، بۆ نموونە كاتێك وەرشوانێك مەلە دەكات یان ئەسپ سواری دەكات یا تۆپی پێدەكات وێنەگرتنی ئەم دیمەنانە پێویستی بەكامێرای تایبەتە كە پێی دەگوترێت كامێرای ئەكشن...
كۆمپانیای كاسیۆ لەم ماوەیەدا كامێرایەكی ئەكشنی بەناوی GZE-1 هێناوە.
تایبەتمەندییەكانی كامێراكە ئەمانەن: دیزانێكی زۆر سەرنج راكێشی هەیە لە شێوەی كاتژمێرێكی دەست دەچێت، لە ئاست تۆز و خۆڵ و بەركەوتندا خۆراگرە، ئاوی تێناچێت و دەكرێ بۆ مەلەوانیش بەكار بهێندرێت، لە قوڵایی 50 مەتر ژێرئاویش ناكەوێتە ژێر پاڵەپەستۆی ئاو، لە كەشو هەوای نالەباردا وەك گەرما و ساردی كێشەی بۆ نایەتە پێش. بە كوالیتی HD فیلم دەگرێت. بلوتوسی هەیە راستەوخۆ لەگەڵ كاتژمێری كاسیۆ، یا مۆبایل پەیوەند بدرێت.
Top