ئەو زانیاریانەی سەبـــــارەت بە یوتیوب نایزانی

ئەو زانیاریانەی سەبـــــارەت بە یوتیوب نایزانی
هەموومان دەزانین گەورەترین خزمەتگوزاری هاوبەشكردنی ڤیدیۆ سایتی یوتیوبە، سایتێك بۆ هەر مەبەستێك بگەڕێی ڤیدیۆی تایبەتی خۆی تێدایە. رۆژانە ملیۆنان بەكارهێنەر سەردانی دەكەن، من و تۆش یەكێكین لەوانەی رۆژانە هەرنەبێ بۆ جارێك سەردانی ئەم سایتە دەكەین، بەڵام رەنگە زۆرتان شارەزایی چەندین ئاسانكاری نەبن لە بەكارهێنانی سایتەكەدا. لێرەدا ئاماژە بەچەند زانیارییەك دەكەین كە بە كیبۆرد ئەنجام دەدرێن..
ئەگەر ڤیدیۆیەك بكەیتەوە دەكرێت بە هێمای پلەی و ستۆپ بە ماوسەكەت رایبگری یان پێی بكەی بەڵام بە دوگمەی K بەبێ ئەوەی ماوس بەكار بێنی ئەم كارە ئەنجام دەدەی، هەرچەندە دوگمەی سپێسیش ئەم كارە دەكات.
دوگمەی M بۆ بێدەنگكردن دەبێت، بۆ كەمكردن و زیادكردنی دەنگیش لە دوو دوگمەی ئاراستەی سەرێ و خوارێ سوود وەربگرە...
دوگمەی F بۆ ئەوەی كە بە فوول سكرین ڤیدیۆیەكەت نیشان بدەی، دوگمەی J ڤیدیۆكە 10 چركە دەباتە دواوە، دوگمەی L ڤیدیۆكە 10 چركە دەباتە پێشەوە. دوگمەكانی ئاراستە بۆ لای چەپ و راست ڤیدیۆكە 5 چركە بۆ دواوە و پێشەوە دەبەن. دوگمەكانی (0 هەتا 9) هەركام كاری تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ بردنە پێشەوە و دواوەی ڤیدیۆكە، دوگمەی (0) ڤیدیۆكە دەهێنێتەوە سەرەتا، دوگمەی (9)ش بەرەو كۆتایی دەبات، ژمارەكانی دیكەش هەموویان ڤیدیۆكە بەرەو پێشەوە و دواوە دەبەن.
Top