ئامێرێك بۆ سیستەمی چاودێری ماڵەوە

ئامێرێك بۆ سیستەمی چاودێری ماڵەوە
كامێراكانی چاودێری سیستەمی ئەمنیەتیان بەهێزە، هەموو جموجوڵێك لە خۆیاندا تۆمار دەكەن، بەڵام جار هەیە تەنیا كامێرای چاودێری ناتوانێ ئەم ئەركە بەڕێوەبەرێت، بۆیە ئامێری دیكەی سیستەمی ئەمنییەت هەن، بۆ نموونە ئامێری nest Secure كە هی كۆمپانیای گوگلە، سیستەمی ئەمنییەتییەكی جیاوازی هەیە.
بۆ نموونە بۆ سوود وەرگرتن لە هاپەكانی ئەمینیەتی لەبری پاسۆرد دەبێ كۆدێكی ئەمنییەتی بەكار بێنی. تایبەتمەندییەكی دیكەی ئامێری ناوبراو ئەوەیە كە بۆ هەركەسێك دەتوانی كاتێكی دیاریكراو دابنێی، بۆ نموونە كارمەندێكی ئیدارە گەر بیهەوێ بەكارتەكەی خۆی كاتژمێر 4 بچێتەوە ئیدارە دەرگا ناكرێتەوە، چونكە ئەمكاتەی بۆ دانەنراوە، یان چاودێرێكی منداڵ ناتوانێت جگە لەكاتەكانی كاری خۆی بێتە ناو ماڵەوە..
سیستەمە ئەمنییەتەكە لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵ دەكرێ. ئەگەر یەكێكیش بیەوێ بە خراپ كەڵكی لێوەربگرێ ئەوە جەرەسی هۆشیاركردنەوە لێدەدات كە دەنگێكی زۆر بەرزی هەیە، ئەگەر دەرگا یا پەنجەرەكان كرابوونەوە جەرەس لێدەدا و ئاگاداری بەكارهێنەرەكەی دەكاتەوە تەنانە ئەگەر لە رێگای دوورەوەش بێت.
Top