رۆبۆتێك بۆ هاودەمی و هاوئاهەنگی
جیبۆ زیاتر وەك كەسایەتی ئیڤۆ لە كارتۆنی وال- ئی دەچێت، سەرێكی خڕ و گەورە و روخسارێكی پڕ لە ئایكۆنی سەرنج راكێش. كاتی قسەكردن بە جۆرێك جەستەی دەجوڵێنێ وەك ئەوەی قسەت لەگەڵ بكات. لە هەر شوێنێك بی هەركاتێك بڵێی (هێی جیبۆ) ئەو دەتوانێ پێبكەنێ و سەما بكا و سەیری تۆ بكات. جگە لەهاودەنگی دەتوانێت لە وێنەگرتن، گەیاندنی هەواڵەكانی رۆژانە، كەش هەوا، داواكاری وەرگرتنی گۆڕانی هاوكاری بەكارهێنەرەكە بێت.
