چاویلكەیەك بینایی بۆ نابینایان دەگەڕێنێتەوە

چاویلكەیەك بینایی بۆ نابینایان دەگەڕێنێتەوە
چاویلكە هۆشمەندەكان پەرەیان سەندووە، ئیدی چاویلكە ئەوە نییە تەنیا هەندێك هێزی بینایی بببەخشێ، بگرە چاویلكەی سمارتی وا بەرهەم هاتووە كە دەبێتە رێنوێن و رێنیشاندەر بۆ بینایان و هەیە هێزی بینایی بۆ دەگەڕێنێتەوە..
چاویلكەی eSight 3 بەڕای گۆڤاری تایم وەك بەهێزترین چاویلكەی سمارت لە ساڵی 2017دا ناسراوە. كاتێك بەكارهێنەر چاویلكەكە بەكار دێنێ، دەست بە تۆماركردنی ڤیدیۆ بە كوالیتی بەرز دەكات و بەهۆی شێوازی تایبەتی خۆیەوە و گەورەگرتنی وێنەكە وای لێدەكات نابینا تێیبگات، هەرچەندە بە دەنگیش نابینا ئاگادار دەكاتەوە. تێچووی كڕینی چاویلكەكە زۆرە، بەڵام بۆ نابیناكان رەنگە لە گۆچانێكی سمارت، یا سەگێكی رێنوێن باشتر بێت.
Top