ئامێرێك بۆ هاوكاری چێشتلێنەرەكان
سەرۆكی بەشی تاقیگەكانی كۆمپانیای ناوبراو رای وایە چێژوەرگرتن لە لێنانی خواردنێك كە راستەوخۆ بیبینی جیاوازی زۆرە وەك ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا سەیری بكەی. هەربۆیە هەوڵیانداوە ئامێرێك وەك هاوكاری چێشتلێنەرەكان بەناوی tasty one top بەرهەم بێنن.
تەباخێكی سمارتی چێشت لێنان و گونجاو لەگەڵ ئاپەكانی مۆبایل. ئەم تەباخە سمارتە یارمەتی چێشتلێنەرەكان دەدات قۆناغەكانی لێنانی خۆراك هەنگاو بەهەنگاو ببنە پێش.
هەستەوەرێك كە لەناو ئامێرە دیجیتالییەكەدایە و هەروەها تین پێوێك، زانیاری ورد دەداتە چێشتلێنەرەكە، وەك كەی دەبێت گۆشتەكە بسوڕینی، یان پەتاكەكە سووربۆتەوە و یان هێلكەكە كوڵاوە...
ئامێرە دیجیتالییەكە هەر ئەو ئەركە ئەنجام نادات، بەڵكو فێری چێشت لێنانیشت دەكات، لەناوخۆیدا چۆنییەتی لێنانی چەندین جۆر چێشتی تێدایە. ناشارەزاترین كەسیش دەتوانێت بەهۆی ئەو ئامێرەوە فێری خواردن لێنان بێت.
