هیدفۆنی وەرزشی ئینتەرنێتی

هیدفۆنی وەرزشی ئینتەرنێتی
هیدفۆنە وەرزشییەكان جیاوازییان زۆرە لە هیدفۆنێكی ئاسایی، چونكە هیدفۆنی ئاسایی تەنیا بۆ گوێگرتن لە دەنگە جا لەلایەن چ ئامێرێكەوە بڵاوبكرێتەوە.. بەڵام هیدفۆنە وەرزشییەكان لە پەنا دەستبەندە دیجیتالییەكان ئەركی تایبەت بە چالاكی وەرزشی ئەنجام دەدەن.. بۆ نموونە هیدفۆنی جۆری (winci2.0) ئەم هیدفۆنە لەگەڵ هیدفۆنە وەرزشییەكانیش جیاوازی هەیە چۆنكە بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ ئینتەرنێت پێویستی بە مۆبایل نییە و راستەوخۆ ئەم ئەركە ئەنجام دەدات و بۆخۆی سیمكارت دەخوێنێتەوە..
هەروەك ئاماژەم پێدا سیمكارت دەخوێنێتەوە، سیستەمی پەیوەندی G3 هەیە. راستەوخۆ پەیوەندی دەبێت بە خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەكانی بڵاوكردنەوەی مۆسیقا، لەگەڵ سیستەمی ئەلەكسای ئامازۆن پەیوەندی دەبێت و دەتوانێت زانیاریەكانی وەك كەش و هەوا، شوێنی جوگرافیایی و هەواڵەكان وەربگرێ.
سەرەڕای ئەم تایبەتمەندییانە تایبەتمەندی دیكەی تایبەت بە چالاكی وەرزشی وەك (لێدانی دڵ، مەودای رۆیشتوو) بە بەكارهێنەرەكەی رادەگەیەنێ.
Top