رۆبۆتەكەی تویۆتا وەك مرۆڤ دەجوڵێتەوە
رۆبۆتەكە بە لاسایی كردنەوەی دروستی جومگە و ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ، ئەو هەلە دەڕەخسێنێ كە بتوانرێ كۆنتڕۆڵی گشت پارچەكانی بكرێ و وەك مرۆڤێكی ئاسایی پەنجەكانی دەستەكانی سەر و قاچەكانی بجوڵێندرێ..
لە سەرەوەی شاشەیەك هەیە و لەگەڵ هێدستێك. هەروەها data glove كە ئامێرێكە وەك دەستەوانەیەك بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵكردنی رۆبۆتەكە. رۆبۆتەكە لە بەرزی و قەوارەشدا بەقەد مرۆڤێكی ئاسایی دەبێت. 152 سم بەرزییەتی و كێشەكەی 75 كیلۆیە.
كاركردی سەرەكی رۆبۆتەكەی تویۆتا بۆ بیناسازی، كاركردن لە شوێنە بومەلەرزەلێدراوەكان و رزگاركردنی تووشبوانی بومەلەرزە، شوێنەكانی تەندروستی، ئەندازیاری و تەنانەت بۆ گەشتی گەردوونیش بەكار دێت.
