مۆبایلە كلاسیكیەكان جارێكی دیكە بەرهەم دێنەوە
سامسۆنگ بەرلەوەی ساڵی 2018 بێت، مۆبایلێكی كلاسیكی تاشۆی بەناوی W2018 بەرهەم هێنا.. كە وەك مۆبایلە كلاسیكیەكان دوو شاشەی لەمسی هەیە و شاشەكان قەوارەیان 4.2 ئینجە. كوالیتی نیشاندانیان فول ئیچ دییە. رامەكەی 4 گیگابایتە، میمۆرییەكەی 64 گیگابایتە.
بەشی پشتەوەی مۆبایلەكە لە شێوەی گلاكسی S8 دەچێت. كامێراكەی 12 میگاپیكسلە. كامێرای پێشەوەی 5 میگاپیكسلە. بە كوالیتی 4k فیلم هەڵدەگرێتەوە. سیستەمی ئەندرۆیدی 6ی لەسەرە.
