تاقیگەی گەڕۆكی پاكی ژینگە

تاقیگەی گەڕۆكی پاكی ژینگە
ژینگە، بەتایبەتی ژینگەی شارە مەزنەكان هەتا دێت پیس و ئاڵودە دەبێت، بە جۆرێك لە هەندێك شاردا ژینگە ئەوەندە پیسە كە ناتوانرێ بە باشی هەناسە بدەی و چەندین نەخۆشی تایبەت بە سییە و كۆ ئەندامی هەناسە دروست دەكات. بەپێی سەرژمێری ساڵانە نزیكەی حەوت ملیۆن كەس لە جیهاندا بەهۆی پیسبوونی هەوای ژینگەوە دەمرن..
مرۆڤ ئەگەر خۆی ئاگاداری ژینگەكەی خۆی بێت دەتوانێت چارەسەرێك بدۆزێتەوە، بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە ئەم ئەركە ئاسان بۆتەوە. بۆ نموونە ئامێری (pocketLab) كە ئامێرێكە وەك تاقیگەیەكی گەڕۆكی ژینگە كار دەكات.. بەهۆیەوە دەزانرێت رێژەی دی ئۆكسیدی كەربۆن چییە، رێژەی گەردیلەی پیس لە هەوادا، ئۆزۆن، رادەی شێ و پاڵەپەستۆی هەوا بزاندرێ و زانیارییەكان راستەوخۆ بۆ مۆبایلی بەكارهێنەر دەنێرێ. ئامێری ناوبراو رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا بكەوێتە بازاڕەوە..
Top