ئامێری سۆنەری مۆبایل
سۆنەر (سۆنۆگرافی) لە شوێنی تایبەتی خۆی و بە ئامێری تایبەتی خۆی نەبێت ناكرێت، بەڵام ئەمساڵ دكتۆر (جۆن مارتین) پسپۆری نەشتەرگەری دەمار، ئامێرێكی سۆنەری گیرفانی واتە ئامێری (Butterfly IQ) لەبری ئامێرە گەورەكانی سۆنەر بۆ دەستنیشانكردنی گرێی شێرپەنجەیی بەكارهێنا.. ئامێرەكە كاتێك لە مۆبایلی ئایفۆن دەخرێ، ناو جەستە وەك ئامێری سۆنەر بە شێوەی رەش و سپی نیشان دەدا.
كۆمپانیای بەرهەمهێنی ئامێرەكە لە هەوڵدایە پرۆگرامی هۆشی دەستكرد بۆ سۆنەرە گەڕۆكەكە دابنێ بۆ ئەوەی كەسانی ئاسایی جگە لە دكتۆرەكانیش بتوانن نەخۆشییەكانیان دەستنیشان بكەن. هەرچەندە ناكرێت وەك ئامێرێكی پێشكەوتووی سۆنەر سوود لە ئامێری ناوبراو وەربگرین، بەڵام بۆ دەستنیشانكردنە سەرەتاییەكان گرنگی تایبەت بەخۆی هەیە..
