ئەم سەردەمە هیچ شتێك ئاسانتر نییە لە وێنەگرتن، لە هەر شوێنێك مۆبایلەكەت دەربێنە و وێنە بگرە، وێنە لە سروشتدا وەك وێنە لەناو بەفر و باران و دیمەنی سروشتی وەرزەكان.. بەڵام قەت بیرت لەوەكردۆتەوە یان ویستووتە وێنەكانت كە سەیر دەكەی هەمان چێژی شوێنە سروشتییەكەت پێببەخشێ، واتە وێنەكان لەسەر كۆمپیوتەر گیانیان بكەوێتە بەر و زیندوو خۆبنێوێنن.. بەڵێ بە پرۆگرامی Nature Illusion Studio بە ئاسانترین شێوە وێنەیەكی زیندوو لە وێنە بێ گیانەكانتان دروست بكەن. بەشێك لەو ئێفكتە سروشتیانەی پرۆگرامەكە بە وێنەكانی دەبەخشێ ئەمانەن:
- زێدەكردنی ئاو و هەوا و بەفر و باران لەسەر وێنە..
- زیادكردنی ئێفكتی دەنگی وەك، دەنگی گژەی با شەپۆلی دەریا و دەنگی باڵندەكان و..تاد.
- زیادكردنی شەش جۆر شەپۆل و جوڵەی ئاو لەناو وێنەكاندا..