سەندیسك میمۆری 400 گیگابایتی بەرهەم دێنێ

سەندیسك میمۆری 400 گیگابایتی بەرهەم دێنێ
میمۆری لە كامێرای دیجیتالیدا و تەنانەت لە مۆبایلیشدا رۆڵی گرنگ هەیە، میمۆری زۆر ئەركت لە كۆڵ دەكاتەوە، ئەوانەی كامێراڤانی پیشەیین دەزانن لە زۆر كات پێویستیان بووە وێنەی زیاتر بگرن بەڵام بەهۆی نەمانی جێگای داكردن لە میمۆریدا نەیانتوانیوە..
كۆمپانیای سەندیسك لەم ماوەیەدا پێوانەییەكی نوێی لە میمۆری قەوارە زۆر تۆمار كرد، میمۆری 400 گیگابایتی سەندیسك دەبێتە گۆڕانكارییەك لە هەڵگرتنی زیاتری وێنە لە كامێرادا.. لە میمۆری 400GB SanDisk Ultra microSDXC UHS-I card دا دەكرێت 40 كاتژمێر ڤیدیۆی فول ئیچ دی یان 120 هەزار وێنە بە كوالیتی بەرز تۆمار بكەی.. خێرایی گواستنەوەش لەم میمۆرییەدا زۆرە دەكرێت 1200 وێنە لەیەك خولەكدا بگوازێتەوە..
Top