كیبۆردی رێزێری تایبەت بە گەیم

كیبۆردی رێزێری تایبەت بە گەیم
كیبۆرد واتە تەختەی دوگمەكان و گرنگترین ئامرازی كۆمپیوتەر و لاپتۆپە، بەبێ كیبۆرد بەكارهێنەر ناتوانێ هیچ سوودێك لەو ئامێرانەی ئاماژەمان پێدا وەربگیرێت.. كۆمپانیای razer كە گرنگی بە بەرهەمهێنانی ئامێری تایبەت بە گەیم دەدات، وەك لاپتۆپی تایبەت بەگەیم و كۆمپیوتەری تایبەت بە گەیم و ماوسی تایبەت بە گەیم، لەم ماوەیەدا كیبۆردێكی تایبەتی بە گەیمیشی بەناوی BlackWidow Ultimate بەرهەمهێناوە.. كیبۆردێك دژە تەڕبوون و ئاوتێچوون و هەڵنەگرتنی تۆز و خۆڵ.. كیبۆردی گەیمینگی رێزەر بە چەند سایزێكی جیاجیا بەرهەم هاتووە بۆ ئەوەی كە ئەوانەی حەز لە كیبۆردی مەزن دەكەن كیبۆردی گەورە بەكاربێنن و ئەوانەی كیبۆردی بچووك كە لەسەر مێزە بچووكەكان جێگایان بێتەوە كیبۆردی بچووك بەكار بێنن..
كیبۆردەكە پرۆگرامێكی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ ئەوەی كە دوگمەكانی كیبۆردەكە بە پرۆگرام بكرێن، بەو مانایەی هەر دوگمەیەك تایبەت بكرێ بە ئەنجاندامی فەرمانێك..
Top