تایبەتمەندییەكانی نوێترین تەبلێتی لینۆڤۆ

تایبەتمەندییەكانی نوێترین تەبلێتی لینۆڤۆ
كۆمپانیای لینۆڤۆ لەم یەك دوو ساڵەی دواییدا چالاكییەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێرە دیجیتالییەكاندا چڕتر كردۆتەوە، هەوڵدەدات ململانێیەكی بەهێز لە گۆڕەپانەكەدا بكات و خۆی بگەیەنێتە لوتكە، تا رادەیەكیش سەركەوتنی بەدەستهێناوە..
لەم دواییەدا لینۆڤۆ تەبلێتی جۆری TB-X804 بەرهەم هێناوە.. تەبلێتەكە شاشەكەی 10 ئینجە.. لە كوالیتی 1920 لە 1200 پیكسل سوود وەردەگرێ واتە فول ئیچ دی.. یەكەی لێكدانەوەی واتە پرۆسیسەرەكەی 8 یەكەی ناوەكییە.. رامەكەی 4 گیگابایتە، میمۆری ناوخۆی 64 گیگابایتە. كامێرای پشتەوەی 8 میگاپیكسلە و هی پێشەوەی 5 میگاپیكسلە.. سیستەمی ئەندرۆیدی 7ی لەسەرە.
Top