مۆبایل جێگای كامێرا دەگرێتەوە

مۆبایل جێگای كامێرا دەگرێتەوە
كاتێك باسی مۆبایلێكی باش و بەهێز دەكرێ یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی باسی كامێراكەی دەكرێت، كامێرای بەهێز دەبێتە تایبەتمەندییەكی باشی مۆبایل.. هەر كۆمپانیایەك مۆبایلێك دەخاتە بازاڕەوە لە سەرەتادا باسی كامێرای موبایلەكە دەكرێت، ئەگەر مۆبایلێك كامێرایەكی بەهێزی هەبێت پێویستت بە كامێرایەكی سەربەخۆی دیجیتالی نابێت. مۆبایلی جۆری Vivo V7 یەكێكە لەو مۆبایلانەی كە كامێرایەكی بەهێزی هەیە، كامێرای 24 میگاپیكسلی..
تایبەتمەندی كامێرای مۆبایلەكە ئەمانەن، وەك fullView لە جۆری IPS LCD بە كوالیتی نیشاندانی سەرووی فول ئیچ دی.. تایبەتمەندی خودی مۆبایلەكەش لە ئاستی بەرزدایە وەك هەشت یەكەی ناوەكی بە خێرایی 1.8 گیگاهێرتز، رام 4 گیگابایت، 32 گیگابایت میمۆری ناوخۆ، مۆبایلەكە شوێنی دوو سیم كارتی هەیە، باترییەكی بەهێزی هەیە، سیستەمی ئەندرۆیدی 7ە..
Top