سینەمایەك بۆ ماڵەوە

سینەمایەك بۆ ماڵەوە
پرۆژكتەر یا با واتەیەكی دیكە داتاشۆ لەم سەردەمەدا شوێنی سینەمای گرتۆتەوە، ئەگەر پرۆژكتەرێكی جۆری CineHome HT2550 هەبێت، ئەوە بەو مانایە لە سینەمایەكی باش سوود وەردەگرێ.. ئەم پرۆژكتەرە كوالیتی نیشاندانی K4ە و كوالیتی نیشاندان زۆر ئاست بەرزە..
هەرچەندە ئێستا تەلەڤزیۆنە مەزنەكان كە شاشەیان سەد ئینجە شوێنی سینەمای گرتۆتەوە، بەڵام ئەم تەلەڤزیۆنانە هەم گرانباین و هەم لەماڵەوەش شوێنێكی تایبەتیان دەوێت..
پرۆژكتەری ناوبراو بۆ نیشاندان پێویستی بە تابلۆیەكی سپی نییە بەڵكو لە هەموو شوێنێك دەتوانێت نیشان بدات بە جۆرێك كە زۆر سروشتی دێتەبەرچاو..
Top