كۆمپانیای tesla كە چالاكییەكانی زیاتر لە بواری بەرهەمهێنانی دابینكردنی وزە بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانەیە كە بە وزەی باتری دەڕۆن و نیازی هەیە گۆڕانكارییەكی گەورە لە بواری دابینكردنی وزە بۆ ئۆتۆمبیلە شەحنكەرەوەكان دابین بكات، لەم رۆژانەدا پاوەربانكێكی بۆ ئامێرە دیجیتالییەكان بەرهەم هێنا، پاوەربانكەكە باترییەكی بەهێزە و ستایلەكەی ناوازە و سەرنجراكێشە..
پاوەربانكەكە دەتوانێت وزەی 3350 میلی ئامپەر لە خۆیدا كۆبكاتەوە، جیاوازی لەگەڵ پاوەربانكەكانی دیكە ئەوەیە شەحنی خێراییە، واتە بە خێرایی ئامێرەكان شەحن دەكاتەوە، قەبارەكەی بچووكە، شوێنی دوو كێبڵی تایبەتی ئەندرۆید و ios هەیە..