پرۆگرامێكی بەهێز بۆ رەنگ كردنی وێنەكان

پرۆگرامێكی بەهێز بۆ رەنگ كردنی وێنەكان
رەنگ كردنی وێنەكان بەشێوەیەكی سروشتی كە وێنەكە وەك خۆی بچێت لە فۆتۆشۆپ و پرۆگرامی دیكەشدا دەكرێت، بەڵام بەراستی ئەوەی شارەزای بواری گرافیكی نەبێت و ئەوەی ئەزموونێكی زۆری نەبێت ناتوانێت تێیدا سەربكەوێت چونكە بە چەندین قۆناغدا تێدەپەڕێت..
ئێستا خودی كۆمپانیای adobe هاتووە نوێترین پرۆگرامی تایبەت بە رەنگ كردنی ئۆتۆماتیكی وێنەكان بەرهەم هێناوە، پرۆگرامی adobe sensei یەكەم پرۆگرامی هۆشمەندە لە بواری رەنگ كردنی وێنەدا..
هەروەك ئاماژە پێدرا پرۆگرامەكە سمارتە و بۆ رەنگ كردن پێویستی بە شارەزاییەكی ئەوتۆ نییە چونكە ئۆتۆماتیكی وێنەكان رەنگ دەكات، پرۆگرامەكە نەك وێنە كۆنەكان بەڵكو وێنە شێوەكارییەكانیش رەنگ دەكات. بۆ ئەوەی پرۆگرامەكە سەركەوتوو بێت لە دەیان هەزار وێنەی روخساری مرۆڤەكان سوود وەرگیراوە.. هەتا ئێستاش پرۆگرامەكە لە قۆناغی سەرەتایی و تێست دایە، چونكە ئێستا تەنیا رەنگی روخسار و پێست دەناسێ و رەنگی جلوبەرگ و دیمەنە سروشتییەكان نازانێت..
Top